ئەو دانیشتنە گشتییە بە خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز و بەخێرهاتنکردنی میوانان لەلایەن موحەممەدسرووش میهر، بەرپرسی شاری سنه دەستی پێ کرد ، سەیید عەبباس حوسەینی لە بەرپرسانی جێگریی کولتووری-کۆمەڵایەتی سنه، بابەتێکی کورتی سەبارەت بە ئامانج و پەیامەکانی کولتووری-کۆمەڵایەتی جەماعەت پێشکەش کرد.
 لە درێژەدا ئیدریس دەستی بەرپرسی جێگریی کولتووری-کۆمەڵایەتی لقی کوردستان، وێڕای ڕوونکردنەوەی تەوەری بەڕێوبەری ئەو دانیشتنە، وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی لە بواری بەڕێوبەرایەتی بەشی خۆی دایەوە.
 لە درێژەی دانیشتنەکەدا، مەرزییە ڕەحمانی بەرپرسی خوشکان لە بەشی کولتووری-کۆمەڵایەتی لقی کوردستان، ڕاپۆرتێکی لە چالاکیی خوشکان لە بەشی جێگریی کولتووری_کۆمەڵایەتی لق ئاراستە کرد و هێندێ لە بابەت و کێشەی ڕووبەڕووی ئەو بەشەی بە گوێی ئامادەبووان ڕاگەیاند. لە درێژەی ئەو دانیشتنە و دوای پێشکەشکردنی بابەتێکی ڕووحی لە لایەن یەکێک لە خوشکانی ئامادەبوو، هیوا ڕاشێدی بەرپرسی پەروەردەیی لقی کوردستان ، وێڕای ئاماژە بە بەربڵاویی  کێشەکانی کولتووری-کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگادا، ئاماژەی بە هێندێ ڕێکاری پەروەردەیی لە ڕاستای چاکسازیی و نەهێشتنی ئەو کێشە و گرفتانه ئاراستە کرد. 
 جێی ئاماژەیە ئەو دانیشته بە ڕێزگرتن لە چوار خاتوونی حافزی قوڕئانی پیرۆز، هەشت خاتوونی پێشەنگی جەماعەت لە لقی کوردستان و هەروەها ڕێزگرتن لە چەند تازەبووکی ئامادەبوو لە دانیشتنەکەدا کۆتایی پێ ھات.